بازدان بۆ ناوەڕۆک
Toyota
Toyota Iraq

چیرۆکەکەمان

لە مانگی ئازاری 2016 کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق لە ڕێگەی هاوبەشی نێوان سومیتۆمۆ و بازرگان و خاوەنی گروپی سەردار بەڕێز سەردار ئەلبیبانی دامەزرا. لێکتێگەیشتن و ئامانجی هاوبەش بنەمای سەرەکی کۆمپانیاکە بوون، بۆ ئەوەی ببێتە کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە بواری بارزگانى ئۆتۆمبێل لە عێراقدا و لە هەمان کاتدا کۆمەڵگا بەرەو قۆناغێکی باشتر ببات. لە ئێستادا کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق لە سێ ئۆفیس کە دەکەونە بەغدا و هەولێر و بەسڕە کار دەکات.

"نەک تەنها لە بابەتی بازرگانیدا، لە هەموو بارودۆخەکاندا، پێویستە بەو پەڕی سوپاسگوزاریەوە هەوڵ بدرێت لە هەموو بوارەکاندا."

  • ماساتۆمۆ سومیتۆمۆ

گەشتەکەمان

کۆمپانیای سومیتۆمۆ

کۆمپانیای سومیتۆمۆ یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بازرگانی و وەبەرهێنان لە ژاپۆن. لە ساڵی 1919 دامەزراوە. لە ئێستادا زیاتر لە 72,823 کارمەندی هەیە لە سەرانسەری جیهاندا. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەفتەم کاتێک ماساتۆمۆ سومیتۆمۆ دووکانێکی کتێب و دەرمانخانەی لە کیۆتۆ کردەوە. ماساتۆمۆ لە نووسراوێكدا بە ناوی "مونجوین شیگاکی"، واتا بنەما دامەزرێنەرەکان، ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بازرگانان و فرۆشیاران دەبێ کارەکانیان بەڕێوەببەن. ئەمەش بوو بە بنەمای فەلسەفەی کارکردنی سومیتۆمۆ لە هەوڵدان بۆ ڕاستگۆیی و بەڕێوەبردنێکی دروست جیا لە بەدەستهێنانی ئاسان و نایاسایی. لە گروپی سومیتۆمۆ ئەم فەلسەفەی کارکردنە 400 ساڵە و تاوەکو ئێستاش جێبەجێ دەکرێت.

سەردار گروپ

مێژووی سەردار گروپ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی شەستەکان لە شاری کەرکوک، کاتێک حاجی حسێن ئەلبیبانی، دامەزرێنەری کارەکە، تێروانینێکی جیاوازتری هەبوو بەروارد بە سەردەمەکەی و بە بازرگانیکرنێکی سادەی ئۆتۆمبێل دەستی پێکرد. لە ساڵانی هەشتاکاندا، گەشەی سەند بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل. لە ساڵانی نەوەدەکاندا ناونیشانی کۆمپانیاکە گوازرایەوە بۆ بەغداد و سەردار کارس بووە بەناوبانگترین ناو لە هەموو عێراقدا. بە یارمەتی ئەزموونی زیاتر لە 30 ساڵ، گروپی سەردار بوو بە گروپێکی پێشڕەو لە بواری ئۆتۆمبێل لە تەواوی عێراقدا. زانیاری پوخت سەبارەت بە بازاڕی عێراق یارمەتیدەر بوو لە هەناردەکردن و هەڵگرتن و فرۆشتنی براندی دروست و زنجیرە و مۆدێلی شیاو. بەدەستهێنانی ناوبانگی و بەدواداچوونێکی نایاب و بەدەستهێنانی متمانەی کڕیاران دوو هێندە یارمەتیدەر بوون لە گەشەپێدانی کارەکە لە ساڵی 2003دا.

تێڕوانینی کۆمپانیا

ئامانجمان دڵخۆشیکردنی زۆرترین ژمارەی هاووڵاتیانی عێراقە لە ڕێگەی دابینکردنی بەرزترین کوالێتی لێخوڕین بۆیان. لە ڕێگەی گەشەکردن بۆ بوون بە باشترین کۆمپانیای پێشەنگ لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە عێراق، ئێمە بەشدارین لە بەرەوپێش چوونی بەردەوامی ئۆتۆمبێل لە عێراقدا لە ڕێگەی چالاکییەکانی کۆمپانیاکەمان.

ئامانجى کۆمپانیا

دابينكردنى ئارامى دەروون وبەخشينى ئەزموونى لێخوڕينێكى ناياب به كڕياران ئەرك وئامانجى سەرەكى تۆيۆتا عێراقه، ئەمەش بە دابينكردنى بەرهەم و خزمەتگوزارى كوالێتى بەرز.

بەهاکانی کۆمپانیا

سۆفتوێر: کارکردن بە بیرۆکەی پەرەپێدانی کۆمەڵگا (گرنگیدان بە کڕیار پێش هەموو شتێک).

ئامێر: دروستکردنی ئامێری جیاواز کە گواستنەوە بە گشتی ئاسان دەکات.

هاوبەشی: پەرەپێدانی تواناکانمان بە بەکارهێنانی هێزی هاوبەشەکان و کۆمەڵگاکان و کڕیاران و کارمەندان.

فەلسەفەی کۆمپانیا

پێکهاتەی خزمەتگوزاری کڕیارەکانمان بریتییە لە دروستکردنی متمانە لەسەر بنەمای "فەلسەفەی خزمەتگوزاری کڕیارانی تۆیۆتا"، کە "باشترین لە شارەکەدا" دابین دەکات بەپێی ئەم بنەمایانە: سێکاکو (وردبینی)، شینسێتسو (گرنگیدان)، و شینرای (متمانە).

یەکەم هەنگاوەکانی میراتی دوور و درێژمانن

  • 2016: دامەزراندنی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق

ئێمە ڕێکەوتنی دابەشکردنمان لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتی تۆیۆتا مۆتۆر واژۆکرد و ڕێکەوتنی سەرەتایی بریکاری تۆیۆتامان بەدەستهێنا. هەروەها یەکەمین ئۆتۆمبێلی هایبردمان لە عێراق بە پریوس ناساند و بوونی خۆمان لە بەغداد دامەزراند و لە بەسڕە دامەزراوەی پشکنینی پێش گەیاندنمان کردەوە.

• 2017: هێنانی هینۆ بۆ عێراق

لەو ساڵەدا، جگە لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی بریکارنامەی هینۆ، ئاسۆکانمان فراوانتر کرد بە ئامادەکردنی یەکەمین پێشبڕکێی کارامەیی نیشتمانی، بە ئامانجی بەخشین بە کۆمەڵگەی عێراقی، و بەشداریکردنی زیاتر لە ڕێگەی واژۆکردن لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

• 2018: کردنەوەی یەکەم کۆگای پارچەی یەدەگ

بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە یەکەم کۆگای پارچەی یەدەگمان لە بەسڕە کردەوە، بەو پێیەی هەنگاوێکی سەرەکی بوو بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی خۆمان.

• 2019: ژمارەی فۆلۆوەرەکانمان زیادی کرد

بە خۆشحاڵیەوە ئاهەنگمان گێڕا بە گەیشتن بە یەک ملیۆن فۆلۆوەر لە فەیسبووک.

ساڵی 2020: لگزسمان هێنا بۆ عێراق

دوای ماوەیەکی کەم لە ئیمزاکردنی ڕێکەوتنی دابەشکردنی لگزس لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتی تۆیۆتا مۆتۆر، دەستمان بە کارەکان کرد لەسەر کردنەوەی دامەزراوەکەمان لە بەغداد.

2021: بەردەوامبوونی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیمان

لەگەڵ کردنەوەی لقی لگزس لە بەغداد، هەروەها دڵنیا بووین لەوەی کە بەشدارییەکانمان لەدەست نەدەین، بە واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان تۆیۆتا عێراق و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتگیریکردنی دامەزراندنی گەنجان.

• 2022: تۆڕەکەمان فراوانتر کردن

کردنەوەی دووەم دامەزراوەی پشکنینی پێش گەیاندنمان لە بەغداد هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانمان. هەروەها یەکەم ماراسۆنی کایزنی کۆمپانیاکانمان لە نێوان بریکارەکانمان ئەنجامدا.

2023: سەرکەوتنمان بەدەستهێنا

لە هەولێر لقی لگزسمان کردەوە، هەروەها سەنتەری ڕاهێنانمان لە بەغداد کردەوە، پاشان جامی زێڕینمان لە خەڵاتی نایابی ڕازیبوونی کڕیار (CDEA) بەدەستهێنا.

ساڵی 2024: فراوانکردی کارەکانمان

شانازیمان کرد بە ناساندنی USelect کە پرۆگرامێکی ئۆتۆمبێلی دەستی دووی بڕوانامەدارە لە یەکەم جاە لە عێراق بۆ فراوانکردنی بەرهەمەکانمان. هەروەها توانیمان بەرنامەی بیمە دابین بکەین بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانمان لە ڕێگای تۆڕە فراوان و متمانەپێکراوەکەمان.

تۆڕەکەمان

تۆ شایەنی باشترین مامەڵەیت؛ هەمیشە سەردانی بریکارەکانی تۆیۆتا عێراق بکە

اتێک باس لە کڕین یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکرێت، وەرگرتنی خزمەتگوزاری یان تەنانەت داوای پشکنین، دەبێت یەکەم هەڵبژاردەت بریکارەکانی تۆیۆتا عێراق بێت. تۆیۆتا عێراق دوای هەڵسەنگاندنی ورد بریکاری نوێی تۆیۆتا، لگزس یان هینۆ دادەمەزرێنێت. دوای ئەم پرۆسەیە ڕاهێنانی بەرفراوان لەسەر ستانداردی کوالێتی و کارامەیی تەکنیکی بەپێی پێداویستی و ڕێکارەکانی هەر براندێک ئەنجام دەدرێت. کوالێتی خزمەتگوزاری بریکارە ڕێپێدراوەکان پێشکەش دەکرێت لە ڕێگەی ڕاپرسییەکانی کڕیارەکانمان. دڵنیابە کە ئۆتۆمبێلەکەت هەمیشە خزمەتگوزاری نموونەیی وەردەگرێت. ئەمەش لە ڕێگەی تەکنیکارانی ڕاهێنراو کە شارەزان لە پیشەکەیان و لە ناوەوە و دەرەوەی تۆیۆتا تێدەگەن، پارچەی ڕەسەنی درێژخایەن، و گەرەنتی گشتگیر کە بۆ ساڵانێک دەتپارێزێت. بە دابەشبوونی لقەکانمان لە سەرانسەری وەڵاتدا، هەمیشە ئامادەین بۆ خزمەتکردنتان.

شوێنەکانمان بدۆزەوە
Toyota

تێڕوانینی جیهانی تۆیۆتا

تۆیۆتا سەرکردایەتی کۆمەڵگەی گواستنەوەی داهاتوو دەکات، ژیانی خەڵک لە سەرانسەری جیهان دەوڵەمەند دەکات بە سەلامەتترین و بەرپرسیارترین ڕێگاکان. لە ڕێگەی پابەندبوونمان بە کوالێتی و داهێنانی بەردەوام و ڕێزگرتن لە ژینگە، هەوڵدەدەین ئامانجەکانمان تێپەڕێنین بە زەردەخەنەوە. ئێمە ئامانجە سەختەکان بەدەست دەهێنین بە گرنگیدان بە بەهرە و خولیای ئەو کەسانەی کە پێیان وایە هەمیشە ڕێگەیەکی باشتر هەیە.

هاندانی گەشەپێدان

تۆیۆتا پێشەنگێکە لە دەستبەسەرداگرتنی دەرفەتەکان و وەبەرهێنان لە داهاتوودا.

دروستکردنی کۆمەڵگەی گواستنەوەی داهاتوو

پەرەپێدانی شێوازی نوێی گواستنەوە و گەڕان بەدوای ڕێگەی نوێ بۆ بەستنەوەی تەکنەلۆژیا بە مرۆڤەکانەوە.

دەوڵەمەندکردنی ژیانی خەڵک لە سەرانسەری جیهان

ڕەخساندنی هەلی کار و بەرەو پێش بردنی مرۆڤەکان و بەشداریکردن لە کۆمەڵگادا لە ڕێگەی چەمکی مۆنۆزوکوری.

گواستنەوەی خەڵک بە سەلامەتی

سەلامەتی لە پێشینەی کارەکانمانە، چ بۆ کڕیارەکانمان و چ بۆ کارمەندەکانمان.

پابەندبوون بە کوالێتی

بەرزکردنەوەی ستانداردەکانمان بۆ متمانەپێکراوی و ڕازیبوونی کڕیار بە بەردەوامی.

داهێنانی بەردەوام

لە هەوڵی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی باشتردا، بەردەوامین لە داهێنان لە خودی خۆمان و دروستکردنی تەکنەلۆژیای نوێ.

ڕێزگرتن لە ژینگە

لە هەموو کارێکدا کە دەیکەین، ڕەچاوکردنی ژینگەکەمان نیشان دەدەین، ئەمەش لە ڕێگەی توێژینەوە و پەرەپێدان و پێشخستنی بەردەوامی سیستەم و چارەسەرە ژینگەدۆستەکان.

تێپەڕاندنی ئامانجەکانمان

پێشبینیکردنی پێداویستییەکانی ئەو کەسانەی کە خزمەتیان دەکەین، و پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان کە لەگەڵ پێداویستی و چاوەڕوانییەکانی کڕیارەکانماندا بگونجێت و زیاتر.

دەربڕینی پێزانین بە زەردەخەنەوە

باشترین ڕێگا بۆ دەربڕینی ڕەزامەندی کڕیار بە زەردەخەنەیە. و لە ڕێگەی زەردەخەنەوە، سوپاسگوزاری و پێزانینیش دەگەیەنین بۆ هەموو کارێک کە دەیکەین.

تەحەدای ئامانجەکانمان دەکەین

گرنگ نییە ئامانجەکانمان چەند سەخت بن، ئێمە پێکەوە ئەنجامی دەدەین.

سوود وەرگرتن لە بەهرە و خولیای خەڵک

هێزی ڕێکخراوەکەمان لە لێهاتوویی و هەمەچەشنی ئەندامانی تیمەکەمان و هاوبەشە بازرگانییەکانمانەوە سەرچاوە دەگرێت؛ ئێمە کێشەکان چارەسەر دەکەین و بیرۆکەی نوێ دروست دەکەین.

هەمیشە ڕێگەیەکی باشتر هەیە

کایزن: گەیشتن بە ئاستێکی بەرزتر و ئاڵەنگاری کردنی خۆمان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی باشتر لە هەموو کارێکدا کە ئەنجامی دەدەین، هەموو ڕۆژێک.

Hybrid

دەربارەی ئۆتۆمبێلی هایبرید

تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێلی هایبرید بە بیرۆکەیەکی سادە دەستی پێکرد: چی دەبێت ئەگەر سووتەمەنی و کارەبا لە یەک ئۆتۆمبێلدا تێکەڵ بکەین؟ ئەگەر سەرچاوەیەک تەواو بوو، ئەوا سەرچاوەی دیکە دەتوانێت قەرەبووی بکاتەوە، وە بە گشتی بەکارهێنانی بەنزین کەمدەکاتەوە. لە ساڵی 1997 ئەم بیرۆکەیە هاتە دی کاتی تۆیۆتا یەکەم ئۆتۆمبێلی هایبریدی خۆی بە دوو بزوێنەر خستە بازاڕەوە، کە ناوی تۆیۆتا بریۆس بوو.

ئۆتۆمبێلی هایبرید بە سووتەمەنی و کارەبا کاردەکات، و وزە لە کاتی لێخوڕین و برێکگرتن دروست دەبێت. تۆیۆتا بەردەوامە لە پێشخستنی تەکنەلۆژیای هایبرید بۆ باشترکردنی ئەزموونی لێخوڕین و دانانی تایبەتمەندی پێشکەوتوو و سەلامەت.

  • گەرەنتی 8 ساڵ لەسەر پاتری هایبرید.

ئۆتۆمبێلی هایبرد چییە؟

هەڵبژاردنێک بۆ داهاتوویەکی پاکتر

بۆچی ئۆتۆمبێلی هایبرید هەڵبژێرین؟

ئاسانە... دەتوانێت جیهان بگۆڕێت

لێخوڕینی ژینگەدۆستانە

ئۆتۆمبێلی هایبرید بە شێوەیەکی بەرچاو دەردانی ژەهراوی کەمدەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی ژینگەیەکی پاکتر.

کەم بەکارهێنانی سووتەمەنی

چێژ لە بەکارهێنانی سووتەمەنی کەمتر وەربگرە بە ڕێژەی 30% چونکە پاترییەکانی خۆبارگاویکەرەوەیە و لەکاتی لێخوڕیندا پڕدەکرێنەوە.

کەمی تێچووی چاککردنەوە

بە بەکارهێنانی هێزی کارەبایی، کەمترکردنی داخوران لەسەر بزوێنەر ڕوودەدات، هەروەها پێویستی و تێچووی خزمەتگوزاری کەمتر دەبێتەوە.

باشترکردنی تاودان

چێژ لە تاودانی نەرمتر و خێراتر وەربگرە لە چاو ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سووتەمەنی کاردەکەن.

زیادکردنی مەودای لێخوڕین

ئۆتۆمبێلی هایبرید بە بەکارهێنانی هەمان بڕی سووتەمەنی مەودای لێخوڕین بە ڕێژەی نزیکەی 25% زیاد دەکات.

تایبەتمەندی زۆرتر

ئۆتۆمبێلی هایبرید بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەوتوو دێت بۆ لێخوڕینێکی ئاسوودە و چێژبەخش.

سەلامەتی پێشکەوتوو

بە تایبەتمەندیەکانی وەک جێگیرکردنەوەی خێرایی و ئێرباگ، ئۆتۆمبێلی هایبرید سەلامەتی تۆ لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێت.

لێخوڕینی بێدەنگ

ئۆتۆمبێلی هایبرید بە ژاوەژاوی کەمتر کاردەکات کە نزیکەی 50% کەمترە لە ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان

گەرەنتی تۆیۆتا هایبرد

ئێستا کڕیارانی هایبرید دەتوانن چێژ لە باشترین گەرەنتی و خزمەتگوزاری وەربگرن:

• گەرەنتی سنووردار بۆ ماوەی 3 ساڵ لەسەر ئۆتۆمبێلی نوێ (یان 100,000 کم).

  • خزمەتگوزاری بەخۆڕایی بۆ ماوەی دوو ساڵ (یان 40,000 کم) (3 ساڵ/60,000 کم بۆ مۆدێلەکانی کراون).

Beyond Zero تێڕوانینی ئێمە بۆ بەدەستهێنانی بێلایەنی کاربۆن.

تۆیۆتا بەردەوام هەوڵدەدات کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەسارەکەمان و کۆمەڵگاکەمان دروست بکات و Beyond Zero درێژکراوەی ئەوەیە، دەستپێشخەرییەکە بۆ تێپەڕاندنی بێلایەنی کاربۆن لە ڕێگەی بەرهەم و خزمەتگوزاری و کارەکانی تۆیۆتا.

لە ئێستادا تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی کەم دەردانی گازی ژەهراوی و سفر دەردانی گازی ژەهراوی زیاتر لە هەموو کۆمپانیاکانی تری دروستکردنی ئۆتۆمبێل پێشکەش دەکات، ئەمەش بژاردەی زۆر دەدات بە کڕیاران بۆ کەمکردنەوەی شوێن پەنچەی کاربۆنیان

ئێمە دەمانەوێت نەوەکانی داهاتوو بەردەوام بن لە چێژوەرگرتن لە سەرسوڕهێنەرە سروشتییەکانی جیهانەکەمان. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هەوڵەکانی تۆیۆتا بەرەو گەیشتن بە تێڕوانینی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان، کەمکردنەوەی پاشەڕۆ لە سەرجەم کارەکانی تۆیۆتا، و دۆزینەوەی ڕێگاکانی دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی.

هەنگاوی 1: با لە دەردانی کاربۆن تێبگەین

دەردانی کاربۆن پێکهاتەیەکی سەرەکی ئاڵەنگاری ژینگەیە. ئەم دەردانی گازە، بەتایبەتی ئەو گازانەی هۆکارن لە گەرمبوونی جیهانی، بەشدارییەکی بەرچاویان لە گەرمبوونی جیهان و گۆڕانی کەشوهەوادا هەیە. لە تۆیۆتا کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن لە هەموو شوێنێک، لە کارگەکانمانەوە تا بریکار و بەرهەمهێنەرەکانمان.

هەنگاوی 2: با پێشوازی لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی هایبرد بکەین

ئۆتۆمبێلە کارەباییە هایبردەکانمان وەک هاندەرێک بۆ بێلایەنی کاربۆن کاردەکەن، یەدەگێکی کارا و ژینگەدۆست پێشکەش دەکەن. بە سووتەمەنی کاردەکات و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت وەک تۆیۆتاکان کە تەنها سووتەمەنی بەکاردەهێنن کە پێشتر دەیانناسیت و خۆشت دەوێن- بەڵام بە میلێکی باشتر لە هەر گاڵۆنێکدا.

هەنگاوی 3: با چاومان لە داهاتوو بێت

لە ڕێگەی چالێنجی تۆیۆتای ژینگەدۆست 2050، ئەندامانی تیم لە سەرانسەری کۆمپانیاکە، لە هەموو ناوچەکانی جیهان، کاردەکەن بۆ ئەوەی تێڕوانینی جیهانی تۆیۆتا بۆ ڕێزگرتن لە هەسارەکە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە. چالێنجەکەی ساڵی 2050 هەموومان بە ئامانجێکی هاوبەشەوە یەکدەخات: زیاتر بین لە تەنها بریکاری باشی ژینگە و دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی کە لە دامەزراوەکەمان زیاتر درێژدەبێتەوە.

پێشبڕکێی گازوو (GR)

پێشبڕکێی گازوو (GR) چییە؟

GR بەشی وەرزشی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتایە، کە شارەزایی خۆی لە یاریگاکانی پێشبڕکێیەوە دەگوازێتەوە بۆ ئۆتۆمبێلی ڕێگاوبان. زیاتر لە 60 ساڵە تۆیۆتا سنووری ئۆتۆمبێلەکانی لە وەرزشی ماتۆڕسپۆرتدا تێدەپەڕێنێت و دەتوانن ئەم پێشکەوتنە لە زنجیرەی GR ببینن. ئەم ئۆتۆمبێلانەی تایبەت بە ڕێگاوبانن لە ئۆتۆمبێلی وەرزشی وەرگیراون، سوود لە زانیاری و تەکنەلۆژیای سازکراو لە پێشبڕکێی کێبڕکێ بەرز وەردەگرن.

لە هاندەرانەوە بۆ هاندەران

وەرزشی مۆتۆڕسپۆرت زیاتر لە 60 ساڵ لەمەوبەر لە کۆمپانیای تۆیۆتا دەستی پێکرد. گازوو ڕەیسینگ وەک تیمێکی بچووک دەستی پێکرد کە بەربەستە بەهێزەکانی داگیرکرد لە ژێر فەلسەفەی دامەزرێنەر ئاکیۆ تۆیۆدا کە "رێگاوبانەکان مرۆڤ دروست دەکەن، مرۆڤ ئۆتۆمبێل دروست دەکات".

ئەمڕۆ کۆمپانیای گازوو ڕەیسینگ بەردەوامە لە ئەرکی پەرەپێدانی سەرنجڕاکێشترین ئۆتۆمبێلی ڕێگاوبان. هاوشێوەی ئەوەی وەرزشوانان هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ یارییە ئۆڵۆمپیەکان، کۆمپانیای گازوو ڕەیسینگ هەمان شت بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دەکات.

ڕێگادان بۆ کۆنتڕۆڵی تەواوی ڕێگا

ئەمڕۆ کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق شانازی دەکات کە زنجیرەی GR پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات، کە بۆ ئاشقانی لێخوڕین دیزاین کراوە. ئەم وەشانە بە بەکارهێنانی زانیاری و تەکنەلۆژیای پێشبڕکێی تۆیۆتا گازوو دروستکراون، جیاوازیەکانیان لەڕێگەی تایبەتمەندی و نوێکردنەوەی دیزاینەوە خراوەتە ڕوو.

گواستنەوە بۆ هەمووان

تێڕوانینێک بۆ داهاتوو

هیچ کەسێک لە دواوە نامێنێت

لە یارییە ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیکەکاندا کە لە ساڵی 2021 لەلایەن تۆکیۆوە میوانداری کرا، کۆمپانیای تۆیۆتا هەندێک لە پێشکەوتووترین نموونەکانی خۆی ناساند. بەلەمەکانی کە بە ڕێژەی 90% کارەبایی بوون، دەردانی کاربۆنی بۆ نیوە کەمکردەوە و وردەکارییەکانی داهاتووی پێشکەوتووی گواستنەوە پیشان دا کە تۆیۆتا پێشبینی دەکات.

پەیوەندیمان پێوە بکە

(Contact Information: Email, address, social media, etc)

با گوێمان لە ئێوە بێت

پەیوەندیمان پێوە بکە