بۆ گەشەپێدانی بەردەوام
لە تۆیۆتا عێراق، ئێمە پابەندین بە پاراستنی ژینگەکەمان، جا لە ڕێگەی کارو چالاکییە جۆراوجۆرەکانمانەوە بێت یان لە ڕێگەی پاڵپشتی بەردەواممان بۆ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان. بۆیە ئێمە چەندین پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە بۆ هۆشیارکردنی کۆمەڵگاکەمان سەبارەت بەم ئامانجانە، ئەمەش بە هاوکاری هاوبەشەکانمان. هەروەها دەرفەتێکمان بۆ منداڵانی عێراقی دابین کرد بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی جیهانی هونەری "ئۆتۆمبێلی خەون"ی تۆیۆتا. لە هەمان کاتدا تیمەکەمان بەردەوام کار لەسەر دەستپێشخەری جۆراوجۆری ژینگەیی دەکات، وەک چاندنی هەزاران نەمام، پرۆژەی ڕیسایکلکردن، و پشتگیریکردنی پەروەردە لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا.