گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سەرەکی
واتای چییە؟ زەنگێک دەدات و گڵۆپی ئاگادارکردنەوە دادەگیرسێت و چرپدەبێت بۆ ئەوەی ئاماژە بدات کە سیستەمی هۆشداری سەرەکی هەڵەیەکی دۆزیوەتەوە
چی بکەیت؟ ڕێنماییەکانی نامەکەی سەر شاشەی زانیاری جێبەجێ بکە ئەگەر هەر پەیامێکی ئاگادارکردنەوە دووبارە دەرکەوتەوە دوای ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان، پەیوەندی بە بریکاری تۆیۆتاوە بکە
گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی برێک
واتای چییە؟ سیستەمی بریک کارناکات یان ئاستی شلەی بریک کەمە
چی بکەیت؟ سەردانی بریکاری تۆیۆتاکەت بکە
نیشاندەری هەبوونی کێشە لە بزوێنەر یان سیستەمی گواستنەوەی وزە
واتای چییە؟ کاتێک سیستەمی کۆنترۆڵکردنی بزوێنەر یان سیستەمی کۆنترۆڵکردنی گێڕ لەکارکەوتووە، ڕووناک دەبێتەوە
چی بکەیت؟ ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە ئەبی پشکنینی بۆ بکرێت
گڵۆپی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێش پێکدادان
واتای چییە؟ ئاماژەیە بە تێکچوونی کارکردنی سیستەمی پێش پێکدادان یان سیستەمەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەست نییە بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە زۆر سارد/گەرم بووە یان پیسی لە دەوری هەستەوەری پێشەوە
چی بکەیت؟ سەردانی بریکاری تۆیۆتا بکە
سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ڕاکێشان
واتای چییە؟ کاتێک ئۆتۆمبێلێک بارودۆخی خلیسکاوی دەستنیشان دەکات، سیستەمی کۆنترۆڵکردنی سەقامگیری یان ڕاکێشانی چالاک دەبێت. تکایە ئاگاداربە کە گڵۆپەکە دەچرپێت کاتێک سیستەمی دژە قفڵ، سیستەمی کۆنترۆڵکردنی سەقامگیری، یان سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ڕاکێشان کاردەکات
چی بکەیت؟ خێرایەکەت کەم بکەرەوە و ڕێگە بدە ئۆتۆمبێلەکەت هاوسەنگی خۆی بەدەست بهێنێتەوە. ئەگەر گڵۆپی ئاگادارکردنەوەکە هێشتا داگیرساوە، پەیوەندی بە بریکاری تۆیۆتا بکە
گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی ئاستی ڕۆنی بزوێنەر
واتای چییە؟ ئاستی ڕۆنی بزوێنەر نزمە
چی بکەیت؟ یەکسەر ئۆتۆمبێلەکە بکوژێنەرەوە و ئاستی ڕۆنی بزوێنەرەکە بزانە ئەگەر کەم بوو ڕۆنی زیاتر زیاد بکە ئەگەر ئاستی ڕۆن کەم نەبوو سەردانی بریکاری تۆیۆتا بکە
گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی گڵۆپی پێشەوەی LED
واتای چییە؟ ئاماژەیە بە تێکچوونی کارکردنی گڵۆپی پێشەوەی LED
چی بکەیت؟ دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە ئەبی پشکنینی بۆ بکرێت
گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی پەستانی تایەی ئۆتۆمبێل
واتای چییە؟ ئاماژە بەوە دەکات کە پەستانی تایەکە کەمە، یان سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پەستانی تایە لەکارکەوتووە
چی بکەیت؟ بە ئامێری پێوەر پەستانی هەموو تایەکان بپشکنە و هۆکاری لەدەستدانی پەستانەکە دیاری بکە و هەوا زیاد بکە یان سەردانی بریکاری تۆیۆتا بکە
گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی نزمی ئاستی شلەی جامی ئۆتۆمبێل
واتای چییە؟ اماژەیە بۆ ئەوەی کە ئاستی شلەی جامی ئۆتۆمبێل زۆر نزمە
چی بکەیت؟ شلەی پاککەرەوەی جام زیاد بکە
سیستەمی BOS
واتای چییە؟ ئاماژە بەوە دەکات کە پێدانی برێک و بەنزین بەیەکەوە داگیراوە، ئەگەر گڵۆپی ئاگادارکردنەوە داگیرسا پی لەسەر پێدانی برێک یان بەنزین هەڵگرە
چی بکەیت؟ ئەگەر گڵۆپەکە بە بەردەوامی هەڵببێت و بکوژێتەوە ئەوە ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کارکردنی سیستەمەکە، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە ئەبی لەلایەن بریکاری تۆیۆتا پشکنینی بۆ بکرێت
گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی هاوسەنگکردنی گڵۆپی پێشەوەی ئۆتۆماتیکی
واتای چییە؟ ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کارکردنی سیستەمی یەکسانکردنی گڵۆپی پێشەوەی ئۆتۆماتیکی
چی بکەیت؟ دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە ئەبی پشکنینی بۆ بکرێت
نیشاندەری گڵۆپی تەمی پێشەوە
واتای چییە؟ گڵۆپی تەم داگیرساوە، کە لە بارودۆخی سەختی لێخوڕیندا بینینێکی نایاب دابین دەکات، وەک لە باران و تەمدا
چی بکەیت؟ ئەگەر کەشوهەوا تەم یان باراناوی یان بەفراوی نەبوو وە بینین ڕوون بوو، ئەوا دەبێت بکوژێنرێتەوە
نیشاندەری گڵۆپی تەمی دواوە
واتای چییە؟ گڵۆپی تەمی دواوە داگیرساوە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ شۆفێرانی تر کە لە پشتتەوە لێدەخوڕن لە کاتی تەمدا دیار بیت
چی بکەیت؟ ئەگەر کەشوهەوا تەم یان باراناوی یان بەفراوی نەبوو وە بینین ڕوون بوو، ئەوا دەبێت بکوژێنرێتەوە
نیشاندەری کوژاندنەوەی سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ڕاکێشان
واتای چییە؟ سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ڕاکێشان (TRC) یارمەتی پاراستنی هێزی لێخوڕین دەکات و ڕێگری دەکات لە خولانەوەی ویلەکان لەکاتی دەستپێکردنی ئۆتۆمبێل یان خێراکردن لەسەر ڕێگا خلیسکەکان
چی بکەیت؟ ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە لەناو بەفر یان قوڕێک گیر بخوات، لەوانەيه سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ویلەکان هێزی بزوێنەرەکە کەمبکاتەوە. هەندێکجار پێویستت بە کوژاندنەوەی سیستەمەکە بێت بۆ ئەوەی بتوانیت ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنیت بۆ ئەوەی ئازاد بکەیت. تکایە ئاگاداربە لە هەندێک ئۆتۆمبێلدا دوگمەی داگیرساندن و کوژانەوەی TRC یان لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی سەر شاشەکەوە هەیە
نیشاندەری لێخورینی چوار تایە بەخێراییەکی کەم
واتای چییە؟ ئەم گڵۆپە ئاگادارکردنەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تایبەتمەندی چوار تایە چالاک کراوە
چی بکەیت؟ ئەم تایبەتمەندییە بەکاربهێنە بۆ سەرکەوتن یان دابەزین لە گردە بەرزەکان و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە شێوەی ئۆفڕۆد، هەروەها لەناو خۆڵ، قوڕ، یان بەفردا
نیشاندەری قوفڵی ئەکسڵی ناوەڕاست
واتای چییە؟ نیشاندەری قوفڵی ئەکسڵی ناوەڕاست داگیرساوە، بۆ کردنەوەی ئەکسڵی ناوەڕاست، پاڵ بە سویچەکەوە بنێ دووبارە، ئەکسڵی ناوەڕاست بکەرەوە
چی بکەیت؟ ئەکسڵی ناوەڕاست قفڵ بکە کاتێک ویلەکانی ئۆتۆمبێلەکەت گیر دەخۆن یان لەکاتی لێخوڕین لەسەر ڕوویەکی خلیسک یان سەخت
نیشاندەری چاودێری خاڵی کوێر لە ئاوێنەی تەنیشت
واتای چییە؟ کاتێک ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی کوێردا لە ئاوێنەی تەنیشتدا دەستنیشان دەکرێت یان لە پشتەوە نزیک دەبێتەوە بۆ ناوچەی کوێر، نیشاندەری سەر ئاوێنەکە ڕووناک دەبێتەوە. ئەگەر ئیشارەتی راست و چەپ بەکار بهێنیت و ئۆتۆمبێل هەبێت له ناوچەی کوێر، ئەوا نیشاندەر لەسەر ئاوێنەکانی تەنیشت دەچرپێت. لە تۆیۆتا کۆرۆلا کڕۆس نیشاندەرەکە لەسەر شانەکانی تەنیشتە
چی بکەیت؟ ئاگاداری دەوروبەرت بە چونکە ئۆتۆمبێلێک نزیکە
نیشاندەری LDA
واتای چییە؟ لەکاتی لێخوڕین لەسەر ڕێگایەک کە هێڵکاری سپی لەسەرە، شۆفێر ئاگادار دەکاتەوە کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لە هێڵەکەی لادەدات
چی بکەیت؟ کاتێک سیستەمەکە دیاری دەکات کە ئۆتۆمبێلەکە لەوانەیە لە هێڵەکەی لابدات. ئاگادارکردنەوەیەک لەسەر شاشەی زانیاری پیشان دەدرێت و ئاگادارکردنەوە دەنگی دەدات بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێر
نیشاندەری سیستەمی چوونە ژوورەوە و دەستپێکردنی زیرەک
واتای چییە؟ ئەم گڵۆپە ئاگادارکەرەوەیە بۆ تێکچوونی کارکردنی سیستەمی چوونە ژوورەوە و دەستپێکردنی زیرەکە
چی بکەیت؟ دەبێت ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە پشکنینی بۆ بکرێت
نیشاندەری کوژانەوەی هەستەوەرەکانی یارمەتی وەستانی ئۆتۆمبێل
واتای چییە؟ ئاماژە بەوە دەکات کە سیستەمەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەست نییە، لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی هەستەوەرەکان یان بە قوڕ داپۆشراو بێت، هتد
چی بکەیت؟ ئەگەر هەستەوەرەکان پاک بن و گڵۆپەکە هێشتا کاربکات ئەوە ئاماژەیە بۆ تێکچوونی هەستەوەرەکان، دەبێت ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە پشکنینی بۆ بکرێت
نیشاندەری ئامادەباشی ڕاگرتنی برێک
واتای چییە؟ ئەم سیستەمە برێک بە کارايى دەهێڵێتەوە کاتێک گێڕ لە D یان N بێت
چی بکەیت؟ سیستەمەکە برێکەکە ئازاد دەکات کاتێک پێ لەسەر بەنزین دادەنێیت وە گێڕ لە D دادەنێیت بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە دەستپێکردنێکی لەسەرخۆ
بیرخستنەوەی کاتی خزمەتگوزاری
واتای چییە؟ ئەم نیشانەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئۆتۆمبێلەکە پێویستی بە خزمەتگوزاریە بەپێی مەودای لێخوڕین
چی بکەیت؟ خزمەتگوزاری پێویست ئەنجام بدە و دوای ئەنجامدانی خزمەتگوزاریکە داتاکانی خزمەتگوزاری ریسێت بکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە