بازدان بۆ ناوەڕۆک
Toyota
Toyota

گەرەنتی و داپۆشینی

با ئێمە ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکەت بین، بۆ ئەوەی ئەویش ئاگاداری تۆ بیت.

کاتێک تۆیۆتایەک لە بریکارە ڕێپێدراوەکانمان دەکڕیت، تۆ تەنها ئۆتۆمبێلێک بەدەست ناهێنیت – ساڵانێک لە ڕووماڵکردنی گشتگیر، خزمەتگوزاری پیشەیی، و دەستڕاگەیشتن بە باشترین خزمەتگوزاری و پارچەی یەدەگی بەردەست بەدەست دەهێنیت. ئۆتۆمبێلەکەت هیچ شتێکی لەدەست نادات لە ماوەی گەرەنتی سنوورداری ئۆتۆمبێلی نوێمان، چونکە هەموو خزمەتگوزارییە و گۆڕانکارییە داپۆشراوەکان بەخۆڕایی دەبن، لەوانەش گۆڕینی پارچەی یەدەگی ڕەسەن و تێچووی کار.

گەرەنتی و داپۆشینی

مەودا و ماوەی گەرەنتی

  • تۆیۆتا هەر بەشێکی کەم و کوڕی لە تۆیۆتا نوێیەکەتدا بۆ ماوەی 36 مانگ یان 100 هەزار کیلۆمەتر چاکی دەکاتەوە یان دەیگۆڕێت، هەر کامیان زووتر بێت.
  • گەرەنتی تەنها کەموکوڕیەکانی کەرەستە یان کاری دەستی دەگرێتەوە و ئەو کەموکوڕیانە ناگرێتەوە کە لە "دەرەوەی گەرەنتی"دا هاتووە.
  • داپۆشینی گەرەنتی بە تەواوی دەگوازرێتەوە بۆ خاوەنەکانی دواتری ئۆتۆمبێلەکە و تەنها لەناو ئەو وڵاتەدا کارا دەبێت کە بریکاری تۆیۆتا کە لە تۆماری گەرەنتیدا هاتووە تێیدایە.
گەرەنتی و داپۆشینی

ئەوەی گەرەنتی نایگرێتەوە

تێکچوون وشکست هێنان بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە ئەنجامی ئەمانەی خوارەوە گەرەنتی نایانگرێتەوە:

  • ئاگر، ڕووداو، دزی
  • چاککردنەوە بەشێوەیەکی ناتەواو
  • گۆڕین یان دەستکاریکردن، وەک دانانی پارچەی ناڕەسەنی تۆیۆتا لە هەر شوێنێک بێت.
  • چاککردنەوەی نەگونجاو یاخود ناڕاست بۆ نموونە بەکارهێنانی جۆری جیاوازی شلەکانی ئۆتۆمبێل بەبێ بەکارهێنانی ڕێبەری چاککردنەوە، کارلێکی کیمیایی، کاریگەری کەشوهەوا، ڕێگا، باو باران، تاسە، بەرد، هەموو هۆکارە سروشتیەکان.
  • خراپی بەکارهێنان وەک پێشبڕکێ کردن، بارکردنی کێشی زیادە، پشتگوێ خستن یاخود چاککردنەوەی نادروست، هۆکارەکانی کەمتەرخەمی.
  • جوانکاری یان ڕووشاندنی دەرەوەی ئۆتۆمبێل بە هۆی بەرد یاخود قوپانەوە، گەرەنتی نایگرێتەوە.

تێکچوونی تر کە گەرەنتی نایگرێتەوە:

  • ژاوەژاوی ئاسایی، لەرزین، داخوران، درزبردن، تێکچوون، ناڕێکی و چونەوەیەک، شێواوی.
  • شکست هێنانی ئۆتۆمبێل لە ڕووی کیلۆمەتری ڕۆیشتوو، هەوڵدان بـۆ گـۆڕینی نیشاندەری کیلۆمەتر و ناڕوونی دیارخەری کیلۆمەتر.
گەرەنتی و داپۆشینی

چی دەگرێتەوە

پاتری: پاتری ڕەسەنی تۆیۆتا بۆ ماوەی 12 مانگ یان 20،000 کیلۆمەتر گەرەنتی دەیگرێتەوە، و پاتری هایبرد بۆ ماوەی ٨ ساڵ یان ١٦٠،٠٠٠ کیلۆمەتر گەرەنتی دەیگرێتەوە هەر کامەیان زووتر بێت.

ژەنگ هەڵهێنانی ڕووی بۆیە: ڕووکەشی ژەنگی یاخود شێوەی ژەنگی یان تێکچوونی بۆیە لەسەر ڕووکەشی دەرەوەی ئۆتۆمبێل بەهۆی کاریگەری ڕێگا لەناو کەشتی، هەتا 12 مانگ یان 20،000 کیلۆمەتر کامەیان زووتر هاتە پێش گەرەنتی دەیگرێتەوە، جگە لە هەر تێکچوونێکی تر لە بۆیە و ڕووکەشی دەرەوە.

خزمەتگوزاری ڕاکێشانی ئۆتۆمبێل: کاتێک ئۆتۆمبێلەکەت لەکار دەکەوێت بەهۆی لەکارکەوتنی پارچەیەک یان بەشێکی، خزمەتگوزاری ڕاکێشانی ئۆتۆمبێلەکەت دەکەوێتە ژێر گەرەنتی.

تایەکان: تایەکان بە شێوەیەکی جیاواز گەرەنتی دەیانگرێتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای بەرهەم هێنەر دابین دەکرێت.

جوانکاری ئۆتۆمبێل: کەلوپەلی جوانکاری بۆماوەی 6 مانگ یان 10،000 کیلۆمەتر گەرەنتی دەیانگرێتەوە.

گەرەنتی و داپۆشینی

ئامۆژگارییەکانی گەرەنتی

  • بۆ خزمەتگوزاری، پێشنیار دەکەین بگەڕێیتەوە بۆ ئەو بریکارەی کە ئۆتۆمبێلەکەت لێ کڕیوە، چونکە بەردەوام دەبن لە گرنگیدانی بەردەوام و کەسی بۆت.
  • ئەگەر ئەمە بەردەست نەبوو، هەر بریکارێکی تری ڕێپێدراوی تۆیۆتا دەتوانێت چاککردنەوە یان گۆڕانکارییە پێویستەکان ئەنجام بدات بە بەکارهێنانی پارچەی پەسەندکراوی نوێ یان دووبارە دروستکراوی تۆیۆتا.
  • دڵنیابە لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەت بە بەردەوامی لەلایەن بریکاری ڕێپێدراوی تۆیۆتا خزمەتگوزاری بۆ دەکرێت، و تۆمارێکی وردی کاتەکانی چاککردنەوە هەڵبگرە.